
|
ئێمه‌ى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان, هاوشانى كۆمه‌لاَنى خه‌ڵكى خۆراگرى كوردستان , به چاوى پرِ له هیواو ئاواتى چه‌ندین سه‌ده ، ده‌رِوانینه ئه‌و گۆرِانكارییه گه‌وره‌ى كه به‌سه‌ر كوردستان و عێراق داهاتووه ، چاوه‌رِێى ئاشتى و ئاسووده‌یى یه‌كجاره‌كى بۆ كوردستان و بۆ عێراق ده‌خوازین ، به‌داخه‌وه دواى ئه‌و هه‌موو چاوه‌رِوانیه ، چاوه‌رِێى ئه‌وه‌مان له په‌رله‌مانى عێراق نه‌ده‌كرد ، ئه‌و ناوه‌رِۆكه شۆڤینییه له مادده‌ى بیست و چوارى یاساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى عێراق بهۆنیته‌وه . درێژه‌ی بابه‌ت... ( سه‌نته‌رى رۆشنبیرى و هونه‌رى قه‌ره‌چووغ ) به‌هاوكاریى (به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى رۆشنبیرى و هونه‌رى پارێزگاى هه‌ولێر ) و ( ته‌له‌فزیۆنى چرا ) , یه‌كه‌مین ڤستیڤاڵى رۆشنبیرى و هونه‌ر له مه‌خموور به‌رِێوه‌ده‌بات , بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاگادارى سه‌رجه‌م ئه‌م تیپه هونه‌رییانه ده‌كاته‌وه كه ناویان له خواره‌وه هاتووه , كه‌وا رِۆژى دووشه‌ممه21 / 7 / 2008 كاتژمێر ( 30 / 5 ) ى ئێواره له هۆڵى ( دڵزار ) ى سه‌نته‌ر ئاماده بن بۆ وه‌رگرتنى رێنمایى له‌باره‌ى به‌شداربوونیان له یه‌كه‌مین ڤستیڤاڵى رۆشنبیرى وهونه‌ر له مه‌خموور . درێژه‌ی بابه‌ت... رۆژى سىَ شه‌ممه 15 - 7 - 2008 كاتژمێر ( 10 ) ى به‌یانى , به چاودێرى ( م. ئه‌حمه‌د كانى ) به‌رپرسى لقى (23 ) ى مه‌خموورى پارتى دیوكراتى كوردستان و ئاماده‌بوونى جه‌ماوه‌رێكى به‌رفراوانى ده‌ڤه‌رى مه‌خموور ,به‌شى راگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى مه‌خموورى ( یه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستان ) به هاوكاریى به‌رِێز ( جینان قاسم ) وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى ژنان و ئافره‌تان , پێشانگایه‌كى فۆتۆگرافى له هۆڵى چالاكى قوتابخانه‌كانى مه‌خموور كرده‌وه كه پێكهاتبوو له كۆمه‌ڵێك تابلۆى ( ئافره‌ته ناوداره‌كانى كوردستان ) ,شایانى باسه پێشانگاكه تا ئێواره به‌رده‌وامه .
(سەنتەری رۆشنبیری و هونەری قەرەچووغ) لە درێژەی چالاکییەکانیدا ، رۆژی پێنج شەممە 10 - 7 - 2008 ، کاتژمێر ( 6 ) ی ئێوارە ، لە هۆڵی ( دڵزار ) ی سەنتەر ، کۆڕێکی شیعرخوێندنەوەی بۆ هۆزانڤان ( سەرهەنگ خامۆش ) بەڕێوەبرد ،کە تیایدا ( خامۆش ) کۆمەڵێک هەڵبەستی خۆی لەگەڵ ژەنینی میوزیکی( سازگار محەمەد ) ، ئاوێتەی هەست و ناخی ئامادەبووان کرد ، درێژه‌ی بابه‌ت...
كۆمپانیاى ( كۆرِه‌ك میوزیك ) له درێژه‌ى چالاكییه‌كانى له بوارى چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى هونه‌رمه‌ندانى كورد ، له‌م رۆژانه ئه‌لبوومى نوێى هونه‌رمه‌ند ( جه‌بار حه‌سه‌ن ) ى له ژێرناونیشانى ( زامى دڵم ) بڵاوده‌كاته‌وه , ئه‌م ئه‌لبوومه له ( ٩ ) تراكى گۆرانى پێكهاتووه و تێكسته‌كانیش له لایه‌ن ئه‌م هۆزانڤانانه نووسراوه ( عه‌بدوڵڵا دوكه‌ڵه‌یى -شێخ نه‌وزاد -خدر بێخاڵى -فاروق هه‌ژار -فۆلكلۆر -چه‌ند په‌یڤێكى خۆى ) له‌باره‌ى میلۆدی گۆرانییه‌كانیش ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه به‌شداریان كردووه : ( ئه‌ژین به‌كر - شوانه شێخانى - حسین عه‌لى - جه‌مال جه‌میل - سه‌ید ئه‌حمه‌د ره‌واندزى - جه‌میل سنجاوى - فۆلكلۆر - ئاوازى ئه‌رمه‌نى - جه‌بار حه‌سه‌ن ) ، درێژه‌ی بابه‌ت...
ئه‌كشن و ریئه‌كشن یان كار و كاردانه‌وه ساده‌ترین و بچوكترین روداوه بۆ پێشكه‌وه‌تنى هێڵى درامى،گومان له‌وه دانیه كه هه‌موو هه‌ڵس و كه‌وت و پێشكه‌وتن و شارستانیه‌ته‌كان سودیان له سروشت وه‌رگرتووه و له به‌رهه‌مه‌كانى مرۆڤ به رونى ره‌نگى داوه‌ته‌و،هه‌رله سه‌ره‌تاى په‌یدابوونى مرۆڤایه‌تیه‌وه تاوه‌كو ئه‌مرِۆكه‌ش ئه‌و بونه‌وه‌ره به دوو حاڵه‌تى ئه‌فسوناوى تێ ده‌په‌رِىَ و له هه‌موو كار و فه‌رمانێكدا ئۆتۆماتیكى په‌یرِه‌و ده‌كرىَ،ژیان به هه‌موو مانا و فه‌لسه‌فه‌كانى بریتیه له كار و كاردانه‌وه،كاتىَ كه ئێمه كارێك ده‌كه‌ین به‌بىَ سىَ و دوو چاوه‌روانى كاردانه‌وه‌كانى ده‌كه‌ین به‌مانایه‌كى تر هه‌موومان له كاره‌كته‌رى خۆماندا ئه‌كته‌رێكى سه‌ركه‌وتووین به‌بىَ ئه‌وه‌ى سیناریۆمان هه‌بێت و بچینه به‌رده‌م كامیرا هه‌موومان ئه‌كته‌رین،هه‌روه‌ها به‌بىَ ئه‌وه‌ى خۆمانى بۆ ئاماده‌بكه‌ین و به‌رنامه‌رێژیمان بۆ كردبىَ كار و كاردانه‌ومان له گه‌ڵ خه‌ڵك و سروشت و ده‌ورو به‌ر و هه‌ڵوێسته جیاجیاكان و ره‌نگ و روناكى و دیكۆر و پرۆپس(ئێكسسوار) درێژه‌ی بابه‌ت...له درێژه‌ى چالاكیییه‌كانیدا ( سه‌نته‌رى رۆشنبیرى و هونه‌رى قه‌ره‌چووغ ) , به‌سه‌رپه‌رشتى هونه‌رمه‌ند (م. عه‌دنان عوسمان ) له رۆژى ١ - ٧ - ٢٠٠٨ خولێكى (فێربوونى سیناریۆ ) له باره‌گاى سه‌نته‌ر به‌رِێوه ده‌بات , جا ئه‌وه‌ى ئاره‌زووى به‌شداریكردنى خوله‌كه‌ى هه‌یه , با له رۆژانى ٢٨ و ٢٩ و ٣٠ - ٦ - ٢٠٠٨ كاتژمێر (٥ ) ى ئێواره سه‌ردانى سه‌نته‌ر بكه‌ن بۆ خۆ ناونووسین كردن .
له‌گه‌ڵ ریزماندا . لیژنه‌ى رۆشنبیرى و راگه‌یاندنى سه‌نته‌رى رۆشنبیرى و هونه‌رى قه‌ره‌چووغ به‌رنامه‌ى (ئێواره‌شیعر ) كه له رادیۆى ده‌نگى لاوانى مه‌خموور په‌خش ده‌كرێت ,ئه‌مرِۆ ئێواره سىَ شه‌ممه 24 - 6 - 2008 كاتژمێر (6) له گفتوگۆیه‌كى تایبه‌تدا ئه‌زموونه شیعرییه‌كانى هۆزانڤانى لاو ( گه‌ردین به‌رزێوه‌یى) ده‌خاته‌رِوو , له میانه‌ى به‌رنامه‌كه‌دا هۆزانڤان كۆمه‌ڵێك هه‌ڵبه‌ستى خۆى پێشكه‌ش به گوێگرانى رادیۆ ده‌كات ,شایانى گوتنه (گه‌ردین به‌رزێوه‌یى ) نامیلكه‌یه‌كى شیعریى له ژێر ناونیشانى (ره‌شماڵى خه‌م ) له ساڵى 2008 چاپ و بلاَوكردۆته‌وه .
رۆژى شه‌ممه 21 - 6 - 2008 كاتژمێر (5:30 ) له رىَ و ره‌سمێكدا (سه‌نته‌رى رۆشنبیرى و هونه‌رى قه‌ره‌چووغ ) برِوانامه‌ى ده‌رچوونى به سه‌ر به‌شداربووانى خولى رێنووسى لاتینى و كۆمپیوته‌ر دابه‌ش كرد كه پێشتر بۆیان ئه‌نجام درابوو , پاشان كاتژمێر (6) كۆرِێكى شیعرخوێندنه‌وه بۆ هۆزانڤانى لاو ( زۆراب مه‌خموورى ) له هۆڵى ( دڵزار ) ى سه‌نته‌ر به‌رِێوه‌چوو , كه تیایدا شاعیر كۆمه‌ڵێك هه‌ڵبه ستى ناسكى خۆى له‌گه‌ڵ ژه‌نینى مۆسیقاى ( سازگار محه‌مه‌د ) تێكه‌ڵ به هه‌ست و ناخى ئاماده‌بووان كرد , شایانى باسه نیاز وایه ئه‌م جۆره كۆرِانه له سه‌نته‌ر به‌رده‌وامى پێبدرێت .
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ ژماره‌ی کرته‌کان له‌م بلاگه |
|
| ته‌واوی هێز له بلاگی کوردی دایه |